قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رایگهیاند كه دوو تونێلی نوێ لە شاخی بەرانان دروستدهكرێت.
روونیشیكردهوه: شوێنی دروستكردنی دوو تۆنێلهكه نزیکه له شوێنێک پێیدەوترێت هەسەنە کاڕێو کۆمپانیایەکی تورکی سەردانی کردووین، پێیانراگەیاندووین کار لەسەر دروستکردنی تونێلەکان دەکەن و ئەگەر بوودجەیان بۆ خەرجبکرێت لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا تونێلەکان دروستدەکرێت.
ئهوهش لهكاتێكدایه كه دەربەندیخان له ئێستادا یەک ساید رێگای هەیە لەگەڵ تونێلێکدا كه لە ناوەڕاستی سەدەی بیست دروستکراوە، قورساییەکی زۆری لەسەر دروستبووە، ساڵانە بەهۆی خراپی و یەکسایدی ئەو رێگەیەوە دەیان کەس بە رووداوی هاتوچۆ لەو رێگەیە گیانلەدەستدەدەن.
رێگای نێوان دەربەندیخان - سلێمانی بەڕێگای مەرگ ناسراوەو ساڵانە دەیان رووداوی هاتوچۆ تێيدا روودەدات، ئەوەش نیگەرانی لای هاووڵاتیان دروستکردووە، پڕۆژەی کردنەوەی دوو تونێل و بە دووسایدکردنی رێگاکە نزیکەی 10 ساڵە وەستاوە.
خاك - وەرگیراو