دەربارەی ئیمە
مێژووی خاك

پرۆژەی پاراستنی دەست نووسەكان
پرۆژەی پاراستنی دەست نووسەكان كە ئەوكات كوردستان لە قەیرانێكی گەورەی چاپەمەنیدا بوو، توانی زیاتر لە 70 كتێب و نامیلكە بە تیراژی كەم بۆ نووسەران و ئەدیبان چاپ بكات. وێڕای چاپكردنی چەندین كتێبی دانسقە بە تیراژی زۆر. هاوكات گرنگی تەواوی دا، بەدرامای تەلەفزیۆنی و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین درامای تایبەت بە كێشەو گرفتە كۆمەڵایەتیەكان پێشكەش كرد.

دەستکەوتەکانمان
خاك توانی لەبواری بەرنامەكان و چاپەمەنییەكاندا چەندین هەنگاوی بوێرانە بنێت و گۆڤاری تەنزئامێزی سیخورمە مەحەكی ئەو راستییەیە، هاوكات گۆڤاری خاك وەك گۆڤارێكی تەلەفزیۆنی خێزانی بۆ یەكەمجار بڵاوكرایەوە. ئەوەی لەنزیكەوە ئاگاداری كارەكانی خاك بووبێت، درك بەو راستییە دەكات كە هەموو ئەو هەوڵانە لەو سەردەمەدا بە ئیمكانیەتێكی ماددی كەمەوە، بەڵام بە عەشقێكی گەورەی كاركردنەوە جێبەجێدەكرا. خاك لەئێستادا بەهەمان شێوازی كاركردن، بەڵام بە ستایڵێكی نوێ و سەردەمانە بەسوود وەرگرتن لە سۆشیال میدیا، لەسەر ئاستی جیهان تەواوی پڕۆگرام وبەرنامەكانی بڵاودەبێتەوە. خاك لەڕووی تەكنیك و شێوازی كاركردن وێڕای كاركردن بە سیتەمی HD چەند گۆڕانكارییەكی گەورەی كردوە ئێستاش ناوەندەی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاك، جگە لە تەلەفزێون، لە بەشەكانی سایتی خاك و رادیۆ و گۆڤاری سیخورمە پێكهاتووە.




