پێداویستیەکان:
6 زەردێنەی هێلکە
6 سپێنەی هێلکە
1 کوپ شەکری بۆدرە
500 گرام پەنیر
1 کوپ قاوەی گەرم
400 گرام بسکیت
کاکاو بەپێی ئارەزو
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
- زەردێنەی هێلکە و شەکر بۆ ماوەی 15 خولەک تێکەڵی بکە.
- پاشان پەنیرەکەی تێبکە و تێکەڵیبکە.
- سپێنەی هێلکەکە دوبارە بکەرەوە ناو تێکەڵەکە و تێکەڵیکە.
- بسکیتەکە بکە بە ناو قاوە و دەریبکە.
- بسکیتەکە رێکبخە و ئەو تێکەڵەیەی ئامادەمان کردوە بیکە بە
سەریدا و پاشان دوبارە ئەم کردارە دوبارە بکەرەوە .
- بۆ ماوەی 3 کاتژمێر ترامیسۆکە بکەرە ناو سەلاجەوە.
- شیرینیەکە بە کاکاو داپۆشە و پێشکەشی بکە.
سەرچاوە: askchefdennis
خاک _ پشکۆ کامەران